به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له 20ی مانگی ڕابردوووه‌وه له‌شكركێشییه‌كانی سوپای توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیک له توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستی پێكردوووه. هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌رگریی سه‌خت له شاره‌كه ده‌كه‌ن. تا ئێستا سوپای توركیا هیچ پێشڕه‌وییێكیان بۆ ناو كانتۆنی عه‌فرین نه‌كردوووه.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له ڕاپۆرتێکدا ڕای‌گه‌یاند به دوای به‌رده‌وامیی شه‌ڕ له عه‌فرین به‌رپرسانی ئه‌و ناوچه‌یه داوا له هاووڵاتییانی سڤیل ده‌که‌ن بۆ به‌رگری له شاره‌که خۆیان ناونووس بکه‌ن.
ئه‌و هه‌واڵده‌رییه زیاتر ده‌نووسێت: له حه‌فته‌ی ڕابردوودا زیاتر له 100 که‌س ته‌ڤلی هێزه کوردییه‌کان بوونه. به‌رپرسانی سه‌ربازیی عه‌فرین له ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته‌دا مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ره‌تایی فێری ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر هێرشی سه‌ربازیی تورکیا ئاماده بن.
ڕیزان حه‌دۆ ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وت: له ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌دان ژن و پیاوی خه‌ڵکی عه‌فرین ئاماده‌ییی خۆیانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێرشی تورکیا ڕاگه‌یاند و ئه‌وان به‌پێی ئه‌زموون و لێهاتووییی خۆیان له داموده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان ڕێک ده‌خرێن.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: هه‌ندێ که‌س ته‌ڤلی YPG ده‌بن و هه‌ندێک که‌سی دیکه‌ش بۆ دابین کردنی لۆجستیکی هێزه‌کان به‌کار ده‌هێندرێن.
ژین‌دا تهلدان ڕێبه‌رێکی ته‌ڤگه‌ری گه‌نجانی لقی عه‌فرین له‌باره‌ی هۆکاری خۆناونووس کردن له‌و ناوچه‌یه به AFPی ڕاگه‌یاند: ده‌بێ به‌رپرسانی خۆجێیی زوو به زوو ئه‌و هێرشانه‌ی تورکیا بوه‌ستێنن. له ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته‌دا شێوازی به‌کارهێنانی چه‌ک فێری هێزه خۆبه‌خشه‌کان ده‌که‌ین. ئێمه ده‌زانین که ڕاهێنانی یه‌ک حه‌فته‌یی بۆ هێزه نوێکان به‌س نییه به‌ڵام ده‌بێ به‌په‌له خۆمان بۆ به‌رگری له عه‌فرین ئاماده بکه‌ین.
بروسک حه‌سه‌که وته‌بێژی هێزه کوردییه‌کانی سووریا ناسراو به YPG له عه‌فرین به‌و هه‌واڵده‌رییه‌ی وت: به‌پێی سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان و جگه له مه‌یل و خواستی هاووڵاتییان بۆ ته‌ڤل بوون به‌و هێزانه، هه‌ر که‌سێک که ته‌مه‌نی 18 بۆ 32 ساڵ بێت ده‌بێ یه‌ک ساڵ خزمه‌تی زۆره‌ملێ ئه‌نجام بدات.
ناوبراو باس له ته‌ڤل بوونی سه‌دان هاووڵاتیی عه‌فرین به هێزه کوردییه‌کان ده‌کات. ته‌نانه‌ت ژماره‌یێک له فه‌رمانبه‌رانی داموده‌زگا حکوومییه‌کانیش فه‌رمانگه‌ی ئیداری‌یان داخستوووه و ئاماده‌ییی خۆیانیان بۆ به‌شداری له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ ڕاگه‌یاندوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment