سه‌فه‌ر بۆ ڤاتیکان ده‌رفه‌تێکی گرینگه‌ بۆ ئاشتی

به‌شی تورکیا- له‌ حاڵێکدا که‌ نزیک 130 هاووڵاتیی سڤیل له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی تورکیا بۆ کانتۆنی عه‌فرین کوژراون، سه‌رکۆماری تورکیا له‌ سه‌روبه‌ندی سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ ڤاتیکان ئیدعای کرد ئه‌و سه‌فه‌ره‌ ده‌رفه‌تێکی گرینگه‌ بۆ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ بایه‌خه‌ هاوبه‌شه‌ مرۆییه‌کان و ناردنی په‌یامه‌کانی ئاشتی و دۆستایه‌تی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له‌ سه‌روبه‌ندی سه‌فه‌ری فه‌رمیی دوو ڕۆژه‌ی خۆی بۆ ڤاتیکان به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ پاپ فرانسیس ڕێبه‌ری کاتۆلیکه‌کانی‌ جیهان، له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئاتاتورکی ئه‌سته‌نبۆڵ وتی: "سه‌فه‌ره‌که‌م بۆ ڤاتیکان به‌ ده‌رفه‌تێکی گرینگ بۆ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ بایه‌خه‌ هاوبه‌شه‌ مرۆییه‌کان و ناردنی په‌یامه‌کانی ئاشتی و دۆستایه‌تی هه‌ڵده‌سه‌نگێنم."

ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی دایه‌ سه‌فه‌ری ڕێبه‌ری کلیسه‌ی کاتۆلیک له‌ ڕۆژی 28-30ی نۆڤێمبێری 2014 بۆ تورکیا وه‌بیری هێنایه‌وه‌: "پاپ فرانسیس له‌و سه‌فه‌ره‌دا سه‌ردانی شاره‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ و ئه‌نقه‌ره‌ و شوێنه‌ پیرۆز و مێژووییه‌کانی تورکیای کرد. ئه‌و سه‌فه‌ره‌ له‌ باری لێکدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دوو لایه‌نه‌کان و گفتوگۆ له‌ باره‌ی کێشه‌کانه‌وه‌ زۆر ئه‌رێنی و سازێنه‌ر بوو. منیش ئه‌مڕۆ به‌ ده‌عوه‌تی پاپای ڤاتیکان بۆ تاوتوێ كردنی پرسی قودس ده‌چمه‌ ئه‌و وڵاته‌."

كۆبوونەوەی ئەردۆغان و پاپا فرانسیس یەكەم كۆبوونەوەی نێوانیانە دوای بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەبارەت بە ناساندنی قودس وەكوو پایتەخی ئیسرائیل.

وابڕیارە ئەمڕۆ ئەردۆغان چاوی بە پاپا فرانسیس بكەوێت و ببێتە یەكەمین سەردانی سەرۆكی توركیا بۆ ڤاتیكان دوای 59 ساڵ.

توركیا یەكێک بوو لەو وڵاتانەی كە بە توندی ڕەخنەی لە بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ گرت سەبارەت بە قودس، ڕای‌گەیاند: قودس پایتەختی هاوبەشی ئیسرائیل و فەڵەستینە.

پێشتر ئەردۆغان و پاپا فرانسیس ناكۆكییێكی توند لەنێوانیاندا هەبوو كاتێک پاپا فرانسیس بوووە پاپا و یەكەمین سەرۆكی كەنیسەی كاسۆلیكی توركیای تۆمەتبار دەكرد بە كوشتنی 1.5 ملیۆن هاوڵاتی ئەرمەنی و بەكۆمەڵكوژی ناوی برد، بەڵام توركیا هەمیشە ئەو تۆمەتەی ڕەت كردۆتەوە.

ئەردۆغان و پاپا فرانسیس بیروڕایێكی هاوبەشیان هەیە لە بارەی قودسەوە، لە پەیوەندییێكی تەلەفۆنیدا دوای ڕاگەیاندنەكەی دۆناڵد ترەمپ لە بارەی ئەو شارەوە، جەختیان لە پێویستی دووركەوتنەوە لە هەر گۆڕانێک كردەوە كە لە پێگەی شارەكەدا ڕوو بدات.

پێش بە ڕێكەوتنی بۆ ئیتاڵیا ئەردۆغان وتی: "ئەمەریكا خۆی گۆشەگیر كردوووە لە بابەتی قودسدا، كە فەڵەستینییەكان دەیانەوێت دابەشی بكەن لەگەڵ ئیسرائیلدا تا وەكوو ببێتە پایتەختی دەوڵەتەكەی داهاتوویان".

سەرۆكی توركیا بە ڕۆژنامەنووسانی وت: "لە ئەركی داهاتوودا وەرن ڕازی ببن بەوەی قودس پایتەختی فەڵەستین بێت، ئەوە ئەو خاڵەیە كە دەبێت بیگەینێ، ئێمە ئێستا كار لە پێناو ئەوەدا دەكەین."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11281

Your Comment

You are replying to: .
captcha