کاروانی هێزه‌ خۆبه‌خشه‌کانی شنگال و جزیره‌ گه‌یشته‌ کۆبانێ و ئه‌مڕۆ به‌ره‌و عه‌فرین ده‌ڕوات

به‌شی سووریا- کاروانێک له‌ سه‌دان هێزی خۆبه‌خش که‌ له‌ ناوچه‌کانی شنگال و جزیره‌ به‌ره‌و عه‌فرین ده‌چوون گه‌یشتنه‌ کۆبانێ و ئه‌مڕۆ به‌ره‌و عه‌فرین ده‌ڕۆن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو سه‌دان هێزی خۆبه‌خش به‌ مه‌به‌ستی ته‌ڤل بوون به‌ به‌رخۆدانی عه‌فرین له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانی سوپای تورکیا و گرووپه‌ چه‌کداره‌ توندئاژۆکانی سووریا گه‌یشتنه‌ کۆبانێ و له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌وه‌ پێشوازییان لێکرا.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و هێزانه‌ له‌سه‌ر دروشمی "نا به‌ ده‌ستدڕێژی و کوشتوبڕ" به‌ره‌و عه‌فرین بچن.

ئه‌و هێزه‌ خۆبه‌خشانه‌ له‌ ناوچه‌ی شنگال له‌ کوردستانی عێراق و کانتۆنی جزیره‌ له‌ کوردستانی سووریا به‌ره‌و ئه‌و شاره‌ به‌ڕێ که‌وتوون.

کاتێک که‌ ئه‌و که‌سانه‌ گه‌یشتنه‌ کۆبانێ گردبوونه‌وه‌یێک له‌ مه‌یدانی ژنانی ئازادی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو و ئه‌نوه‌ر موسلیم هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاری کۆبانێ ڕای‌گه‌یاند: "شه‌ڕ له‌ دژی عه‌فرین ئیراده‌ی خه‌ڵکی سووریا و پڕۆژه‌ی دیموکراسی کردۆته‌ ئامانج. خه‌ڵکی ئێمه‌ به‌رخۆدانیان هه‌ڵبژارد. ئه‌و شته‌ی که‌ داعش له‌ کۆبانێ به‌ره‌وڕووی بوویه‌وه‌، ئه‌ردۆغانیش له‌ عه‌فرین به‌ره‌وڕووی ده‌بێته‌وه‌."

سه‌رچاوه‌: هاوار نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11280

Your Comment

You are replying to: .
captcha