دیسان گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دەدۆزرێتەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی شاره‌وانی خانه‌سۆری سه‌ر به‌ قه‌زای شنگال ده‌ڵێت: گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی نوێ له‌ شنگال دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ ته‌رمی 70 که‌سی تێدایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌نا كه‌مال سه‌رۆكی شاره‌وانی خانه‌سۆر به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: دوێنێ 4ی فێبریوێری له ‌سنووری شنگال گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ته‌رمی 70 كه‌سی تێدایه ‌و سه‌رجه‌میان گه‌نجن و به‌ جلوبه‌رگه‌كانیشیان ده‌رده‌كه‌وێت ئێزیدین.

ناوبراو باس له‌وه‌ ده‌کات تا ئێستا 77 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ شنگال دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان بۆ سه‌رده‌می داگیركاری داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و ده‌شڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی به‌ربه‌ست بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ دروست ده‌كات".

ڕه‌نا كه‌مال نه‌یشی شارده‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ له ‌بازگه‌ی سحێلا كێشه‌ دروست ده‌كرا و ئێستاش دۆخێک دروست بوووه‌ و ناتوانرێت ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانیش له ‌ته‌قه‌مه‌نیی چێندراو پاک بكرێنه‌وه‌.

ناوبراو هۆشداریشی له ‌بوونی مه‌ترسی له‌ نزیک گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان دا و وتی:" تا ئێستا به‌شێكیان مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێندراویان لێده‌كرێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11272

Your Comment

You are replying to: .
captcha