دوو سەربازی دیکەی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین کوژران

بەشی تورکیا- ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە ڕای‌گەیاند لە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتووندا ٢ سەربازی دیکەی ئەو وڵاتە کوژرانی و ٥ سەربازیش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا کەمێک پێش ئێستا لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە کوژرانی دوو سەرباز و بریندار بوونی ٥ سەربازی دیکە لە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوونی پشتڕاست کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە ١٦هەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون دژ بە یەپەگە و پەکەکە و داعش، دوو سەربازی دیکەی تورکیا کوژراون و ٥ی دیکەش بریندار بوون.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەست کەوتوون، تیاچوونی ئەم جارەی سەربازەکانی تورکیا دەرەنجامی هێرشی مووشەکیی هێزەکانی یەپەگە بۆ بنکەی مەرزیی سوپای ئەو وڵاتە لەسەر سنووری ئوروڵ چاووشی سەر بە ناوچەی حاسا لە پارێزگای خەتای بووە.

سەرچاوە: سی ئێن ئێن تورکیا

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11266

Your Comment

You are replying to: .
captcha