به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌نگین ئاڵتای سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: گرینگ‌ترین و بنه‌مایی‌ترین پرسی تورکیا چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه. شوێنی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ش نه قه‌ندیل، نه کۆشکی دولمه باخچه و نه دووڕگه‌ی ئیمرالییه به‌ڵکوو شوێنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که په‌رله‌مانی تورکیایه.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ده‌ری‌بڕی: ده‌بێ ئه‌و بابه‌ته به‌م شێوه‌یه ببینرێت که ئه‌و که‌سانه‌ی کورده‌کانی تورکیا و ئه‌و کوردانه‌ی که ده‌نگ به پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ په‌که‌که به یه‌کێک ده‌زانن و ئه‌و دوو بابه‌ته به یه‌کتر نزیک ده‌زانن؛ خاوه‌نی بیر و بۆچوونێکن که ده‌بێته هۆکاری دابه‌ش بوونی ڕاسته‌قینه‌ی تورکیا. سه‌ره‌تا مرۆڤه‌کان له ناو زه‌ینتان پۆڵێنبه‌ندی ده‌که‌ن و به پۆڵێنبه‌ندییێک که له مێشک‌دا دروست بوووه چیتر ناکرێت یه‌کڕیزی پێک بهێنرێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment