گه‌نده‌ڵی له‌ به‌غدا و پارێزگاکانی عێراق زیاتر له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژه‌ به‌ هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت گه‌نده‌ڵییێکی زیاتر له‌ به‌غدا هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌سروڵڵا سوورچی به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند: گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌ و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ له‌ به‌غدا و دیکه‌ی پارێزگاکانی عێراق زیاتر له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌ و کارتێکه‌ریی حیزبه‌کان له‌ به‌ڕێوه‌ بردنی ڕێکخراوه‌ حکوومییه‌کان له‌ هه‌رێم زۆر که‌متره‌ له‌ کارتێکه‌ریی ئه‌وان له‌ به‌ڕێوه‌ بردنی ڕێکخراوه‌ حکوومییه‌کان له‌ به‌غدا و پارێزگاکانی دیکه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: هه‌ر یه‌ک له‌ وه‌زیران له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ سه‌ر به‌ حیزبێکن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11257

Your Comment

You are replying to: .
captcha