به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف له لێدوانێک بۆ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز" باس له‌وه ده‌کات که هه‌ڵوێستی پارته کوردستانییه‌کان هه‌مبه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراق پاش دیداره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و پارتانه له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هیچ گۆڕانکارییێکی به سه‌ردا نه‌هاتوووه و ده‌شڵێت: هه‌موو پارته‌کانی کوردستان داواکارن به‌شی سه‌دا 17ی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام عه‌بادی ده‌ڵێت پشکی نوێی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماری جه‌ماوه‌ر دیاری کراوه.
جاف جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که هه‌ر کات په‌رله‌مان بیه‌وێت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه کار بکات تێکڕای حیزبه‌کانی کوردستان درێژه به بایکۆته‌کانیان له په‌رله‌مان ده‌ده‌ن و به هیچ شێوه‌یێک ئه‌و پڕۆژه زاڵمانه‌یه که دژ به خه‌ڵکی کوردستانه په‌سه‌ند ناکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment