به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی له لێدوانێکدا بۆ بنکه‌ی هه‌واڵیی "البغداد الیوم" وێڕای وه‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی باس له جووڵه و پێشڕه‌وی سوپای عێراق و هێزه‌کانی حکوومه‌تی فیدڕاڵ به‌ره‌و ناوچه‌کانی هاوسنوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: هاوکاری باشی نێوان پۆلیسی فیدڕاڵ و یه‌کێتیی نیشتمانی پاوه‌جێی و سه‌قامگرتوویی مه‌خموور و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ئه‌و شاره‌ی لێکه‌وتۆته‌وه.
گه‌ڵاڵی زیادیشی کرد: زیاتر له سه‌تا 90ی بنه‌ماڵه کورد و عه‌ره‌به ئاواره‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو گوند و سه‌ر زه‌وی و زاری خۆیان و ئێستا خه‌ریکی ژیانی ئاسایین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment