به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیدیه یووسف هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانی باکووری سووریا که له ڕێوڕه‌سمی به‌ڕێکردنی ته‌رمی کوژراوانی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین قسه‌ی ده‌کرد له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: سوپای تورکیا که له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی خه‌ڵکی عه‌فرین ناتوانێت هیچ کارێک ئه‌نجام بدات به فڕۆکه و تانکه‌وه هێرش ده‌کاته سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و شاره. خه‌ڵکی عه‌فرین خاوه‌نی سه‌ره‌کیی ئه‌و شۆڕشه‌ن و له به‌رانبه‌ر داگیرکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌رکه‌وتوو ده‌بن. ده‌وڵه‌تی تورکیا بزانێت و ئاگادار بێت که گه‌لی ئێمه به هیچ له‌ونێک مل نادات. خه‌ڵکی کوردی عه‌فرین له‌سه‌ر بیرۆکه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێک خراون. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که دوژمنی ئاشتین ده‌یانه‌وێت ئاشتیی ناوچه‌که تێک بده‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل قبووڵ ناکه‌ین و په‌یامی خۆڕاگریمان بۆ خه‌ڵکی عه‌فرین ده‌رکردوووه. عه‌فرین نوێنه‌ری تێکڕای گه‌لی سووریایه. خه‌ڵکی عه‌فرین به‌شێک له وڵاتی سووریا‌ن.
سه‌رچاوه: هاوار نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment