ده‌بێ عه‌بادی هه‌مبه‌ر ئاماده‌ بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق هه‌ڵوێست بنوێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی حیزبی ده‌عوه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات هه‌ڵوێستی خۆی هه‌مبه‌ر پرسی ئاماده‌ بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ڕابگه‌یێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی به‌دیری به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: به‌ دوای لێدوانی جان سولیوان جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ناچنه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بێ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق هه‌ڵوێستی ڕوون و ئاشکرای خۆی هه‌مبه‌ر ئاماده‌بوونی ئه‌و هێزانه‌ ده‌رببرێت که‌ پرسێکی سیادییه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌مبه‌ر پرسی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ناڕوونه‌ و ده‌ری‌بڕی: عه‌بادی تاوه‌کوو ئێستا ژماره‌ی ڕاوێژکارانی ئه‌مریکا له‌ عێراقی ڕانه‌گه‌یاندوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11251

Your Comment

You are replying to: .
captcha