به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی به‌دیری به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: به دوای لێدوانی جان سولیوان جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ناچنه ده‌ره‌وه ده‌بێ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق هه‌ڵوێستی ڕوون و ئاشکرای خۆی هه‌مبه‌ر ئاماده‌بوونی ئه‌و هێزانه ده‌رببرێت که پرسێکی سیادییه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌مبه‌ر پرسی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ناڕوونه و ده‌ریبڕی: عه‌بادی تاوه‌کوو ئێستا ژماره‌ی ڕاوێژکارانی ئه‌مریکا له عێراقی ڕانهگهیاندوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment