بەرخۆدانی سەردەم بە ورەیێکی بەرزەوە بەردەوامە

بەشی سووریا- سوپای دیموکراتیکی سووریا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: بەرخۆدانی سەردەم بە ورەیێکی بەرزەوە تا ئەو کاتەی ئەرتەشی تورکیا و بەکرێگیراوانی لە کانتۆنی عەفرین بچنە دەر بەردەوام دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی عەفرین لە پازدەهەمین ڕۆژی هێرشی سەربازیی تورکیا و گرووپە سوورییە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین بەیاننامەیێکی دەر کرد.

سوپای دیموکراتیک ناوی «بەرخۆدانی سەردەم»ی لە سەر بەرخۆدانەکەی خۆی هەمبەر سوپای تورکیا و هاوپەیمانانی داناوە و ڕایگەیاند: بەرخۆدانی سەردەم بە ورەیێکی بەرزەوە تا ئەو کاتەی ئەرتەشی تورکیا و بەکرێگیراوانی لە کانتۆنی عەفرین بچنە دەر بەردەوام دەبێت.

لەو بەیاننامەدا هاتوو:

بەرخۆدانی ئێمە هەمبەر ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا و هاوپەیمانەکانی کە سەر بە قاعیدەن گەیشتە 15هەمین ڕۆژ. هەموو دونیا بەرخۆدان و قارەمانێتیی شەڕڤانانی عەفرین دەبینن. ئەرتەشی داگیرکەر و هاوپەیمانانی هەوڵ دەدەن بە چەکی پێشکەوتوو دەست بەسەر عەفریندا بگرن. ئەگەرچی ئەم بەرخۆدانە بەهای قورسی هەبێت بەڵام درێژەی پێدەدەین.

ئێمە لە ڕۆژی یەکەمەوە گوتوومانە بەرخۆدانی ئێمە هەمبەر پاوانخوازیی سوپای داگیرکەری تورکەوە بەرخۆدانێکی شەرعییە و تا پاکسازیی تەواوی ناوچەکە لەو داگیر کەرانە درێژەی دەبێت. خەڵکی ئێمە شان بەشانی شەڕڤانان ئەم بەرخۆدانەیان خولقاند. ئەگەرچی ئەرتەشی تورکیا بە تانک و فڕۆکە هێرش دەکات، بەڵام بەرخۆدانی قارەمانانە درێژەی دەبێت. ئەو هێرشانە بۆتە هۆی شەهید بوونی سەدان خەڵکی سڤیل و دەیان کەس لە شەڕڤانان.

ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا کەڵک لە هەموو کەرەستەیێکی نوێ وەردەگرێت تەنانەت لە کەرەستەی قەدەغە کراو، شەڕڤانانی ئێمە زبرێکی قورسیان لێ داون و سەدان تیرۆریستیان کوشتووە و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازییان تەقاندووەتەوە.

بە هەمووانی ڕادەگەیێنین ئێمە ئەم هێرشبەرانە وەدەر دەخەین و بەرخۆدانمان هەمبەر فڕۆکە و تانکەکان بەردەوام دەبێت.

پێکدادان لە ناوچەکانی شەنگال، بیکە، عەلی کارە، زەعرە، قەرنە، والیا، عوبەیدان، کوردۆ، قستل و بلبل، ماملێ و گوندەکانی ئالکانیا و خەلیل بەردەوامە.

سەرچاوە: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11224

Your Comment

You are replying to: .
captcha