بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی سوپای دیموکراتیکی سووریا دەڵێت پێشتر چاوەرێی ھێرشێکی بەم شێوەیەی تورکیایان کردووە شەڕڤانانی سوپای دیموکراتیک هەوڵ دەدەن ئەو 15 گوندە لە ژێر کونترۆڵی سوپای تورک و هاوپەیمانانی دەر بێنن.
لە بارەی دۆخی ئێستای شەر و پێکدادان لە عەفرین حەسەکە، وتی ھێرشی ئاسمانی دوێنێی سوپای تورکیا زۆر گەورە و سەخت بووە، بۆسەر عەفرین.
ناوبراو ئاماژە بەوە کرد، سوپای تورکیا لە سێ میحورەوە ھێرش دەکاتە سەر کانتۆنی عەفرین و شەڕ و پێکدادان بە سەختی بەردەوامە.
بەوتەی وتەبێژی سوپای دیموکراتیکی سووریا، ئێستا لە گوندی عەدەما و بالیای سەر بە ناحیەی راجو و لە گوندی گوردا، سەر بە ناحیەی بلبلە و گوندی شنگێلە شەڕی سەخت بەرەوامە.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment