چوار وڵاتی ئەورووپی بەدواداچوون بۆ کەیسی سزادراوانی بادینان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایگەیاند، کونسوڵگەری چوار وڵاتی ئەورووپی سەردانیانی کردووە و  داوای زانیاری و هەڵوێستی دەستەکەیان کرد سەبارەت بە کەیسی سزادراوانی بادینان.

کوردپرێس: بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەکە، کونسوڵی وڵاتەکانی "فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و هۆڵەندا" سەردانی دەستەکەیان کردووە و لەلایەن زیا بترس سڵێوە سەرۆکی دەستەکەوە پێشوازییان لێکراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، سەردانی کونسوڵی ئەو وڵاتانە بۆ گفتوگۆ کردن بوو لەبارەی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له ‌هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و بابه‌تی ئازادی ڕاده‌بڕین به‌تایبه‌تی و تیشک خرایه‌ سه‌ر ڕووداوه‌کانی ئه‌و دواییه‌ی تایبه‌ت به‌ ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یێک رۆژنامه‌نووسی ده‌ڤه‌ری بادینان و بڕیاری دادگای هه‌ولێر له‌باره‌ی که‌یسه‌کانیان.

باس لەوەش کراوە، شاندی کونسوڵخانه‌کان چه‌ند پرسیارێکیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی ده‌سته‌ کرد که‌ تایبه‌ت بوو به‌ ئازادی ڕاده‌بڕین له ‌هه‌رێمی کوردستان و کاری ڕاگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسان و سه‌روه‌ریی یاسا له‌ هه‌رێمی کوردستان و ڕۆڵی داگاکان له‌و که‌یسانه‌، هه‌روەها داوای زانیاری و هه‌ڵوێستی ده‌سته‌یان کرد له‌باره‌ی که‌یسی ده‌ستگیرکراوانی چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێکی ده‌ڤه‌ری بادینان و بڕیاری دادگای هه‌ولێر له‌باره‌یانه‌وه‌.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکە هاتووە، زیا بترس سەرۆکی دەستەکە پێی ڕاگەیاندون کە له‌ ساتی یه‌که‌می ده‌ستگیرکردنیان و له‌ ڕێگه‌ی ڕاپۆرتی نووسینگه‌ی دهۆکی ده‌سته‌وه‌ به‌ ووردی چاودێری که‌یسه‌که‌یان کردووه‌ له‌ قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ تاوەکوو گواستنه‌وه‌ی که‌یسه‌ بۆ دادگای هه‌ولێر و تاوەکوو هاتنه‌ سه‌رخه‌تی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆکی ده‌سته‌ و ساتی ده‌رچوونی بڕیاری دادگا له‌باره‌ی که‌یسه‌که‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ و کاری ده‌سته‌.

جەخت لەوەش کراوەتەوە، زیا بترس پێی ڕاگەیاندوون سزاکه‌ توانای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی که‌یسه‌که‌ و بڕیاری کۆتایی به‌پێی یاسا، هه‌روه‌ها مافی پارێزه‌رانی که‌یسه‌کە بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ سزاکه‌ به‌پێی یاسا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1122

Your Comment

You are replying to: .
captcha