بهپێی ههواڵی کوردپرێس، خەڵەف ئەحمەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: حکوومەتی ھەرێم لە داھاتی فرۆشتنی نەوت و داھاتی گومرکەکان و ناوخۆ، مووچەی فەرمانبەران دابین دەکات، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە داھاتی نەوتەوە ھەیە، ھەر کاتێک ھەڵوێستێک لە ھەرێم ھەبێت، تورکیا پارەکە دوا دەخات و وەک پێویست ڕەوانەی ناکات.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی، حکوومەتی تورکیا لە دژی ھەڵوێستەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ھەرێم و خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی کردنی عەفرین، ڕەوانە کردنەوەی داھاتی نەوتی دواخستوووە، راشیگەیاند: "یەک ھەڵوێست لە ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بە سووریا و دژ بە تورکیا بوونی ھەبێت، ئەو وڵاتە دەستبەسەر داھاتی نەوت دەگرێت و بە بێ ھیچ ھۆکارێک ڕەوانە کردنەوەی دوا دەخات".
پەرلەمانتارەکەی یەکێتی سەبارەت بە بانگھێشت کردنی وەزیری داراییی ھەرێمیش بۆ پەرلەمان، دەڵێت: "بانگھێشت کردنی ئەو وەزیرە بۆ پەرلەمان، ھیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت، چونکە ئەوانیش بەرچاوڕوونیان لە سەر بارودۆخی دارایی نییە".
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment