یەكەم گەورە شار لە جیهان دڵۆپێک ئاوی تیا نامێنێت

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- دوای 3 ساڵ لە ووشكەساڵی، شاری كیب تاون لە باشووری ئەفریکا ئاوی تیا نەماوە، تەنها تا 95 ڕۆژی دیكە بەتەواوی دڵۆپێک ئاو لەو شارە نامێنێت .

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەفریكییە ڕایان‌گەیاند كە دوای 95 ڕۆژی دیكە پایتەختی باشووری ئەفریكا رێژەی ئاو دەگاتە سفر. بەوەش یەكەم گەورە شار لە جیهان ئاوی تیا نامێنێت .

گۆڤاری تایمی ئەمریكی بڵاوی كردەوە: ئەگەر دانیشتوانی ئەم شارە دەست بە ئاوەوە نەگرن، 4 ملیۆن كەس تا رۆژی 22ی مانگی ئه‌یپڕیڵی داهاتوو بێ ئاو دەبن .

بۆ ئەو قەیرانە شارەوانی كیب تاون لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵەوە رێژەی ئاوی بەكارهێنراو لە هەر ماڵێک لە 87 لیترەوە بۆ 50 لیتر كەم دەكاتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11212

Your Comment

You are replying to: .
captcha