به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عومه‌ر خلێخی به‌رپرسی کۆمیته‌ی زاخۆ و جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دھۆکی یه‌کێتی به SNNی ڕاگه‌یاند: بارودۆخه‌که به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ڕۆیشتوووه و حاڵه‌تی ئاماده‌باشی (ئینزار)ی ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه له سنووری زاخۆ و ئیبراھیم خه‌لیل کۆتایی پێ هاتوووه و ھه‌رێمی کوردستانیش ئاماده‌ییی خۆی بۆ ڕاده‌ست کردنی خاڵه سنورییه‌کان ده‌ربڕیوه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ئێستادا له ناوچه‌کانی (سحێلا، مه‌حموودیه، ته‌لعوێز و سنووری زوممار) جێگیر کراون و ھێزه‌کانی عێراقیش له به‌رامبه‌ریانن به‌ڵام وه‌ک جاران نه‌ماون به‌و شێوه‌یه‌ی له ئاماده‌باشیدا بوون به‌رامبه‌ر به یه‌کتر.
عومه‌ر خلێخی سه‌باره‌ت به ده‌روازه‌ی ئیبراھیم خه‌لیل و ڕاده‌ست کردنی به حکوومه‌تی عیراق وتی: "تا ئێستا ئیبراھیم خه‌لیل وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و ھیچ فه‌رمانبه‌رێکی نوێ نه‌ھاتوووه به‌ڵام کێشه له دانانی فه‌رمانبه‌ران نییه و کۆنترۆڵ کردن و به‌ڕێوه بردنی خاڵه سنوورییه‌که پشت به ڕێکه‌وتنی نێوان ھه‌ولێر و به‌غدا و جێبه‌جێ کردنه‌که‌ی ده‌به‌ستێت".
هه‌ر له‌و باره‌وه کازم عه‌قابی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: "ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی کوردستان کراوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌کانی ھه‌رێم ڕاده‌ستی به‌غدا بکرێن و له‌ژێر کۆنترۆڵی حکوومه‌تی عێراقدا به‌ڕێوه ببرێن".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment