تورکیا داواکانی به‌غدا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی خۆی له‌ خاکی عێراق به‌ گرنگ وه‌رناگرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات چه‌ندین جار عێراق داوای له‌ تورکیا کردوووه‌ هێزه‌کانی له‌ خاکی ئه‌و وڵاته‌ بباته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام تورکیا ئاوڕ له‌ داواکارییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ناداته‌وه‌ و ده‌ڵێت: دۆخی هێزه‌کانی تورکیا به‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق به‌ستراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "تورکیا سه‌ره‌ڕای بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی له ‌ھه‌رێم له‌ خاکی عێراقیشدا بنکه‌ی سه‌ربازیی ھه‌یه‌ و به ‌به‌رده‌وامی داوا له‌و وڵاته‌ ده‌کرێت بکشێنێته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا ھیچ کام له‌و داواکارییانه‌ به‌ گرنگ دانه‌نراون له‌لایه‌ن ئه‌نکه‌ره‌وه‌".

ناوبراو وتیشی: "تورکیا پێش ھه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ھیچ ھه‌نگاوێک نانێت به ‌ئاراسته‌ی خاکی ھه‌رێم یان شنگال و ناوچه‌ سنورییه‌کانی چوونکه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌بێته‌ چه‌کێک بۆ موزایه‌ده‌ی به‌شێکی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و ھه‌موو په‌لامارێکی ئه‌و وڵاته‌ش له‌ دوای ھه‌ڵبژاردن به‌نده‌ به‌ جۆری ئه‌و حکوومه‌ته‌ی له‌ داھاتوودا پێک ده‌ھێندرێت".

به‌ وته‌ی جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، به‌غدا کۆمه‌ڵێک خاڵی ھاوبه‌شی دژ به ‌ھه‌رێمی له‌گه‌ڵ تورکیا ھه‌یه و تورکیاش ئه‌و خاڵه‌ ھاوبه‌شانه‌ی ئیستغلال کردوووه‌ بۆ مانه‌وه‌ی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی له‌ خاکی عێراق و ده‌شڵێت: "به‌ڵام له‌ داھاتوودا ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ کۆتایییان پێ دێت".

عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌باره‌ت به ‌دواھه‌ڵوێستی عێراق بۆ ڕێگری کردن له‌ په‌لاماردانی ناوچه‌کانی ھه‌رێم و زیاد کردنی ژماره‌ی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی وتی: "ئه‌گه‌ر له‌ ڕێگه‌ی شه‌ڕیش نه‌بێت بۆ ده‌رکردنیان، له ‌ڕێگه‌ی دیکه‌وه‌ ناچار به‌ کشانه‌وه‌ له ‌عێراق ده‌کرێن".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11189

Your Comment

You are replying to: .
captcha