عەبادی و فراکسیۆنە کوردییەکان ڕێک کەوتن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە بەشێک لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان حەیدەر عەبادی و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئاشکرا کرد کە بۆ تاوتوێ کردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و پشکی هەرێم لە بودجە و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تەرخان کرابوو.

کوردپرێس- پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە هەریەکە لە هومام حەمودی و ئارام سێخ محەمەد جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان ئامادەی بوون، جەختیکردەوە لە گرنگی پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و چارەسەرکردنی کێشەکانی.

ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق چەند تێبینییێکی خستە بەردەمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕایگەیاند، گرنگترین کێشەکانی بودجە خۆی دەبینێنەوە لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەبێت حکوومەتی فیدراڵی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات نەک لەگەڵ پارێزگاکان و چەند بابەتێکی تری پەیوەست بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

لە بەرامبەریشدا عەبادی ڕای‌گەیاندووە، تا ئێستاش حکوومەتی فیدراڵی چاوەڕوانی ژمارەی کۆتایی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دەکات هەروەها حکوومەت خواستی ئەوەی هەیە کە شایستە داراییەکانی هەرێم بە شێوەیێکی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا دابەشب کرێت.

دەربارەی بوونی پارێزگای چوارەمیش کە هەڵەبجەیە، عەبادی ئاماژەی بەوە کرد ئەو بابەتە پەیوەستە بە دەنگدانی پەرلەمان بەگوێرەی ئەوەی کە لە دەستووردا هاتوووە، بەڵام لە ئێستادا وەک لە دەستوور ئاماژەی پێکراوە لەسەر بنەمای سێ پارێزگایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11182

Your Comment

You are replying to: .
captcha