له‌ باره‌ى تانكه‌ ئه‌ڵمانييه‌كانى سوپاى توركياوه‌ كورد داوايێك ئاراسته‌ى ئەڵمانیا ده‌كات

بەشی جیهان- به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى خۆجێى عه‌فرين داوا لە ئەڵمانیا دەکات ئه‌و په‌ڕى هه‌وڵه‌كانى بخاته ‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى فشار بخاته‌ سه‌ر توركيا و ناچارى بكات به‌ تانكه‌ ئه‌ڵمانييه‌كان ده‌ست له‌ كوشتنى هاووڵاتیيانى مه‌ده‌نیى كورد هه‌ڵبگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سلێمان جه‌عفه‌ر، به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى خۆجێى عه‌فرين له‌ رێى ته‌له‌فۆنه‌وه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رىی ئه‌ڵمانى ڕایگەیاند: توركيا به‌ تانكه‌ ئه‌ڵمانييه‌كان تۆپبارانى هه‌ڕه‌مه‌كيانه‌ى خه‌ڵكى عه‌فرين ده‌كات و گونده‌ كوردييه‌كانى عه‌فرين به‌ ته‌واوى وێران ده‌كات و له‌ دوو رۆژى رابردوودا تۆپبارانى سوپاى توركيا سه‌ختتر بوووه‌.

ناوبراو هه‌روه‌ها گوتى: "منداڵ و ژنانى عه‌فرين، له‌ به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕدا نيين و ئه‌وان له‌ ناو ماڵه‌كانى خۆياندان و سوپاى توركيا به‌ تۆپ و تانكى ئه‌ڵمانى تۆپبارانيان ده‌كات".

هه‌فته‌ى رابردوو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا زيگمار گابرييڵ رايگه‌ياند، به‌رلين بڕيارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تانكه‌ ئه‌ڵمانييه‌كانى سوپاى توركيا (ليوبارد)ى هه‌ڵپه‌ساردوووه‌.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ توركيا هۆشدارييه‌كانى فه‌ره‌نساى سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌ سه‌ربازييه‌كانى توركيا له‌ باكوورى سووريا ره‌ت كرده‌وه‌ و به‌ "سوكايه‌تي كردن" به‌ توركيا وه‌سفي كردن.

هاوكات نيگه‌رانى له‌ لايه‌ن هاوپه‌يمانه‌كانى توركياوه‌ له‌ ناتۆ دروست بووه‌ به‌ هۆى ئه‌و هێرشه‌ى توركيا له‌ 20ى مانگى رابردوودا بۆ سه‌ر شارى عه‌فرين و ناوچه‌ كوردييه‌كانى باكوورى سووريا ده‌ستي پێكردوووه‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێل ماكرۆن هۆشدارى دايه‌ توركيا سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر شارى عه‌فرين، كه‌ له‌ لايه‌ن هێزى كورده‌وه‌ ماوه‌ى شه‌ش ساڵه‌ له‌ په‌لاماره‌كانى داعش و به‌ره‌ى نوسره‌ و رێكخراوى قاعيده‌ و گرووپە تیرۆریستییەکانەوە پارێزگاریی لێكراوه‌.

ماكرۆن داواشيكرد، هێرشه‌كانى توركيا نه‌كرێنه‌ پاساو بۆ داگيركردنى سووريا و گوتيشى: "پێويسته‌ توركيا به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى هه‌نگاو بنێت".

سه‌رچاوه‌: دوێتچه‌ڤێله‌

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11172

Your Comment

You are replying to: .
captcha