بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئامارەکە لەگەڵ دوایین ئاماری سوپای تورکیا جیاوازە و هەر هەمان ئامارەکەی هەسەدە لەبارەی ئەو سڤیلانەی گیانیان لەدەست داوە جیاوازە لەگەڵ ئاماری تەندروستیی عەفرین.
سەنتەری راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیێكدا رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنی سەربازیی توركیا و چەكدارە هاوپەیمانەكانی بۆ سەر كانتۆنی عەفرین بەردەوامە و لە 26ی كانوونی دووەمی2018 تاوەكوو 1 ی شوباتی 2018 هێزەكانی هەسەدە زیانێكی زۆریان بە هێزەكانی توركیا گەیاندوووە و چەندین هێرشیشیان تێكشكاندوون".
ئامارەکەی هەسەدە بەم شێوەیە:
ـ هێزەكانی توركیا بە هەزار و 893 مووشەك و چەكی قورسی جۆراوجۆر قۆڵەكانی جەنگ لە عەفرین و كۆمەڵگە نیشتەجێكانی دیكەی كردوونەتە ئامانج.
ـ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا 460 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر كانتۆنی عەفرین و كۆمەڵگە نیشتەجێكانی دیكە ئەنجام داوە.
ـ هەلیكۆپتەری جۆری كۆبرا 15 هێرشیان كردوووەتە سەر قۆڵەكانی جەنگ و كۆمەڵگە نیشتەجێكان.
ـ فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بەردەوام لە ئاسمانی عەفرین سووڕاونەتەوە.
- تاوەكوو ئێستا هێزەکانی تورکیا و هەسەدە 250 جار رووبەڕووی یەكدی بوونەتەوە.
ـ 473 سەربازی توركیا و چەكدارە هاوپەیمانەكانی كوژراون.
ـ 32 تەرمی سەربازانی توركیا و چەكدارانی هاوپەیمانی لە هێڵەكانی جەنگ جێماون.
ـ هێزەكانی هەسەدە، فڕۆكەیێكی چاودێرییان خستوووەتە خوارەوە، سەرەڕای تێكشكاندنی 25 تانك و زرێپۆش.
ـ زیان گەیاندن بە11 تانك و زرێپۆش.
ـ دەستگرتن بەسەر زرێپۆشێکی جۆری عەقرەب و زرێپۆشێكی گواستنەوەی سەربازان و بڕێك چەك و تەقەمەنی.
ـ لەو شەڕ و پێكدادانانەدا 34 شەڕڤان گیانیان لە دەست داوە.
ـ 30 كەسی سڤیل كوژراون، كە ژمارەیێكیان ژن و منداڵن، سەرەڕای دەیان بریندار.
ـ دەستگیر كردنی شەڕڤانێك لە لایەن سوپای توركیا، سەرەڕای رفاندنی 6 كەسی دیكە لە گوندەكانی نزیك سنووری توركیا لە لایەن سوپای تورکیا و هاوپەیمانانی.
ئامارەکانی تورکیا، کە رۆژی 1ی شوبات بڵاو کراوەتەوە:
-800 شەڕڤان ناچالاک کراون.
- 480 پێگە و حەشارگە کراونەتە ئامانج.
- دهست گیراوه بهسهر 24 پێگە،21 گوند، 6 ناوچهی نیشتهجێبوون،26 خاڵ كه شهشیان شاخ و بهرزایی ستراتیژین و دوو شاخ گەمارۆ دراون.
-بە هۆی مووشەکبارانی یەپەگە بۆ کلیس و هاتای 5 کەس گیانیان لەدەست داوە و 19 کەس بریندار بوون و 41 خانووبەرە و باڵەخانە و مزگەوت و دووکان زیانیان بەرکەوتوووە.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی عەفرین رایگەیاند، لەماوەی 13 رۆژی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین 104 کەسی سڤیل گیانیان لەدەست داوە و 165 کەسی دیکەش بریندار بوون. گوتیشی: لە 20ی کانوونی دووهەمی 2018 تاوەکوو یەکی شوبات، 104 کەسی سڤیل گیانیان لەدەست داوە و 165 دیکەش برینداربوون، کە لەنێویاندا منداڵ و ژن و کەسانی بەساڵاچوو هەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment