بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی پێنجشەممە 1ی فێبریڤێریی 2018 دادگایی كردنی هەر یەك لە سەڤیل رۆژبین چەتین، هاوسەرۆكی شارەوانی دەبەپەی ناوچەی ئەدرەمیت-ی پارێزگای وان، عەبدولكەریم باتماز، هاوسەرۆكی دەبەپەی ناوچەكە، لەگەڵ مەهمەت باتو ئەندامی بەڕێوەبەری دەبەپە لەو ناوچەیە بەڕێوە چوو.
دادگای وان، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پەكەكە و كەجەكە، بۆ هەر یەکێک لەو سیاسەتمەدارانە، سزای 10 ساڵ زیندانی بە سەریاندا سەپاند.
داواكاری گشتی، بە بیانووی ئەوەی سەڤیل رۆژبین چەتین، هاوسەرۆكی شارەوانی دەبەپەی ئەدرەمیت و عەبدولكەریم باتماز هاوسەرۆكی دەبەپەی ناوچەكە لەگەڵ مەهمەت باتو، بەرپرسی دەبەپەی لەو ناوچەیە لە 15 ئابی 2015 بەڕێوەبەری خۆسەریان راگەیاندبوو، دەستگیركران و لە 20 تشرینی یەكەمی 2016 بە مەرج ئازاد كرابوون.
سەرچاوە: ئێن ئاڕ تی
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment