بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ لە بارەی ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوونەوە وتی: تورکیا لە ناوچەکەدا هۆکاری سەقامگیر بوونە. لە سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا تووشی بەڵایێکی گەورە بووین. حەوت ساڵە گوشارمان دەخرێتە سەر.
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: تورکیا شەڕێکی کاریگەری لەگەڵ پەیەدە دەست پێکردووە. ئەو دەستێوەردانە دەستێوەردانێکی سەربازی لەگەڵ دیپلۆماسییە کە تورکیا دەستی پێکردووە. لە سنوورەکانی تورکیادا هەڕەشە لە داهاتووی میللەت دەکرێت.
ئۆغڵۆ لە بارەی هەڵبژادرنەکانی ساڵی 2019 لە تورکیا وتی: تورکیا لە ڕابردووشدا هەڵبژادنی هەستیاری بەڕێوە بردووە، ساڵی 2019 بۆ یەکەمجار سیستەمی سەرۆک کۆماری بە شێوەی کرداری دێتە تورکیا. لە واقیعدا ساڵی 2019 دەسپێکی سەردەمێکی نوێ بۆ تورکیایە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment