بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پێکدادانێکدا لەنێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە پارێزگای ئاگری لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا، سەربازێکی تورک کوژرا و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.
ئەو دوو سەربازە و هاوڕێکانیان خەریکی گەڕان لە ناوچەکە بوونە کە دەکەونە کەمینی هێزەکانی پەکەکەوە.
ئۆپەراسیۆنێک بۆ دۆزینەوە و دەستگیر کردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە لەو ناوچەیە دەستی پێکردووە.
سەرچاوە: حوڕیەت
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment