یارمەتی دان بە یاریخوازان 3 قات کراوەتەوە

بەشی کوردستان- سەرۆکی کومیتەی ئیمدادی ئیمام خومەینی ڕایگەیاند: بەگوێرەی پەسەندکراوە یاساییەکانی دەوڵەت و پەرلەمان یارمەتی دان بە یاریخوازانی کۆمیتەی ئیمداد سێ قات کراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەرویز فەتاح سەرۆکی کومیتەی ئیمداد لە دیداری نوێنەری وەلی فەقی لە کوردستان وتی: ئەمساڵ 640 ملیارد ڕیاڵ قەرزی بانکی بێ سوو بۆ کۆمەکخوازانی کومیتەی ئیمداد تەرخان کراوە.

ناوبراو وتی لە ئێستادا 7لە سەدی حەشیمەتی پارێزگای کوردستان یارمەتی لە کومیتەی ئیمداد وەردەگرن لە حاڵێکدا کە مامناوەندی وڵات لە نێوان 4.5 تا 5 لە سەدە.

نوێنەری وەلی فەقی لە کوردستان لەو دیدارەدا ڕێزی لە پشتگیرییەکانی کومیتەی ئیمداد گرت و ڕایگەیاند: لە هەلومەرجی خراپی ئابووریدا دەبێت یاریخوازی زیاتر لە لایەن ناوندەکانی یارمەتیدەرەوە پشتگیرییان لێبکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11120

Your Comment

You are replying to: .
captcha