گفتوگۆی تەلەفۆنیی ئەردۆغان و پووتین سەبارەت بە دۆخی سووریا و کۆنگرەی سۆچی

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا لە گفتوگۆیێکی تەلەفۆنیدا کۆنگرەی سۆچییان هەڵسەنگاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە دۆخی سووریا و کۆنگرەی سۆچی کە ڕۆژی ڕابردوو بە میواندارێتی ڕووسیا بەڕێوە چوو گفتوگۆیان کرد.

لەو گفتوگۆیەدا ئەردۆغان و پووتین جەختیارن کردەوە بە ئاوڕ دانەوە لە کێشەکان کۆنگرەی سۆچی دەرەنجامی زۆر گرینگی بووە.

لە کۆنگرەی سۆچیدا کە بە ئامادە بوونی نزیک بە هەزار و شەشسەد کەس بەڕێوە چوو لایەنەکان ڕێک کەوتن لە سەر پێکهێنانی کۆمیتەیێک بۆ نووسین و ڕێفورمی یاسای بنەڕەتیی سووریا.

سەرچاوە: ینی شەفەق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News ID 11115

Your Comment

You are replying to: .
captcha