بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە دۆخی سووریا و کۆنگرەی سۆچی کە ڕۆژی ڕابردوو بە میواندارێتی ڕووسیا بەڕێوە چوو گفتوگۆیان کرد.
لەو گفتوگۆیەدا ئەردۆغان و پووتین جەختیارن کردەوە بە ئاوڕ دانەوە لە کێشەکان کۆنگرەی سۆچی دەرەنجامی زۆر گرینگی بووە.
لە کۆنگرەی سۆچیدا کە بە ئامادە بوونی نزیک بە هەزار و شەشسەد کەس بەڕێوە چوو لایەنەکان ڕێک کەوتن لە سەر پێکهێنانی کۆمیتەیێک بۆ نووسین و ڕێفورمی یاسای بنەڕەتیی سووریا.
سەرچاوە: ینی شەفەق
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment