به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه (30ی جانیڤێری) ڕاکان سه‌عید جبووری پارێزگاری که‌رکووک له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "لیژنه‌ی ئه‌منی به سه‌رۆکایه‌تیی پارێزگاری که‌رکووک داوای له فه‌رمانده‌ییی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کان و وه‌زاره‌تی به‌رگری کردووه که فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی که‌رکووک له پارێزگاکه بهێڵێته‌وه".
ڕاکان جبووری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "گۆڕینی هێزه‌کانی سوپا به هێزی دیکه بوووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڕوودای ئه‌منی چوونکه داعش که‌لێنه‌کانی کشانه‌وه‌ی کتوپڕی هێزه‌کان و هاتنی هێزی دیکه‌ی بۆ خۆی قۆسته‌وه و هه‌ر له‌و کاته‌دا داعش هێرشی کرده سه‌ر چه‌ند خاڵێک له قه‌زای حه‌ویجه".
پارێزگاره به وه‌کاله‌ته‌که‌ی که‌رکووک ئه‌وه‌شی وتوووه: "سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕووداوه ئه‌منییه‌کان له پارێزگاکه بۆ کشانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆیه پێویسته سوپای عێراق بگه‌ڕێته‌وه".
پارێزگاری که‌رکووک به وه‌کاله‌ت وتیشی: "ڕێکخراوی داعش به ڕێگه‌ی توونێل له ناحیه‌کانی عه‌باسی و زاب هێرش ده‌کات و له ده‌وروبه‌ری قه‌زای حه‌ویجه‌ش هێرش ده‌کات و دواتریش بزر ده‌بن که ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانییه".
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و ه‌دێت که هێزه‌کانی سه‌ر به فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی که‌رکووک که له 16ی ئۆکتۆبه‌ر هاتنه که‌رکووک، دوو ڕۆژه له شاره‌که کشاونه‌ته‌وه و هێزه‌کانی پۆلیسی فیدراڵ جێگه‌ی گرتوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment