به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له توویتێکدا کاردانه‌وه‌ی به لێدوانه‌که‌ی تره‌مپ پیشان دا و نووسیی: هه‌موان ده‌زانن تره‌مپ پاڵپشتیی کێ ده‌کات که دیاره خه‌ڵکی ئێران ناگرێته‌وه.
ناوبراو له‌و په‌یامه‌دا جه‌ختی کردۆته‌وه: ئه‌وانه‌ی قوربانیی زلهێزان و چه‌کی دیکتاتۆره‌کانن پێشوازی له ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ ناکه‌ن به‌ڵکوو ته‌نها موشته‌رییه پاک و موخلیسه‌کانی ئه‌و قسانه‌یان به دڵه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا شه‌وی ڕابردوو له کۆنگرێسی ئه‌مریکا ئیدعایێکی بێ‌بنه‌مای سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانی ئێرانه‌وه باس کرد و گوتی: کاتێک خه‌ڵکی ئێران ناڕه‌زایییان دژ به حکوومه‌ته‌که‌یان ده‌ربڕی من بێده‌نگ نه‌بووم و ئه‌مریکا پشتی خه‌ڵکی ئێرانی گرت. ده‌وڵه‌تی من گه‌مارۆ و سزای توندی دژ به ئێران سه‌پاندوووه. ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی کێشه‌ی زۆری تێدایه و داوا له کۆنگرێس ده‌که‌م ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment