بهپێی ههواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا لە بارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون ڕایگەیاند: "ماوەیێکە بە مەبەستی دروست کردنی نیشانەی پرسیار لە سەر شەرعیەتی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، چالاکی و پەخشی بە مەبەستی ناڕاست و ھەندێک ھەوڵی پشتبەستوو بە درۆ لە لایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و لایەنگرانیانەوە بڵاو دەکرێتەوە. ئامانجی ئەم پەخشانە بە تەواوی دروست کردنی سێبەرە لە بەردەم شەفافی زەمینەی شەرعی ئۆپەراسیۆنەکە. پێویستە پشت بەم ھەواڵانە نەبەسترێت".
سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتووندا کە رۆژی شەممە ٢٠ی جانیڤێری بە مەبەستی دەستەبەر کردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە سەر سنوورەکان و ناوچەکە و لە ناوبردنی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی عەفرین و ڕزگار کردنی دانیشتوانی ناوچەکە لە ستەمی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، دەستیپێکردوووە و درێژەی ھەیە.
ڕاشگەیێنراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە چوارچێوەی ئەو مافانەی تورکیا کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە سەرچاوە دەگرن و بڕیاری ژمارە ١٦٢٤ لە ساڵی ٢٠١٥ و بڕیاری ژمارە ٢١٧٠ لە ساڵی ٢٠١٤ و بڕیاری ژمارە ٢١٧٨ لە ساڵی ٢٠١٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کە تایبەتن بە بەگژداچوونەوەی تیرۆر و ماددەی ٥١ی رێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە تایبەتە بە مافی بەرگری لە خۆکردنی ڕەوا و بە لە بەرچاوگرتنی یەکپارچەییی خاکی سووریا، بەڕێوەدەچێت، بۆردومان کردنی پێگەکانی تیرۆریستان بەردەوامە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ڕوونیش کراوەتەوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتووندا، ھەستیاری پێویست لە بارەی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان گیراوەتە بەر و تەنھا بنکە و بارەگا و حەشارگە و جبەخانە و ئۆتۆمبێل و چەکی تیرۆریستان دەکرێتە ئامانج.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا لە راگەیەنراوەکەدا دەڵێت: "ماوەیێکە بە مەبەستی دروست کردنی نیشانەی پرسیار لە سەر شەرعیەتی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون، چالاکی و پەخشی بە مەبەستی ناڕاست و هەندێک هەوڵی پشتبەستوو بە درۆ لە لایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و لایەنگرانیانەوە بڵاو دەکرێتەوە. هێزە چەکدارەکانی تورکیا وەک هەموو کاتێک لە ئۆپەرایسۆنی لقی زەیتووندا لە زەمینەیێکی شەرعیدا بە شێوەیێکی شەفاف ئۆپەراسیۆنەکە بەرێوە دەبات، ئامانجیان دروستکردنی نیشانەی پرسیارە لە سەر شەرعیەتی ئەو ئۆپەراسیۆنەی بەرێوە دەچێت".
لە بەشێکی تردا سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا ڕایدەگەیێنێت کە لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتووندا، هەستیاری پێویست لە بارەی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان گیراوەتە بەر و تەنها بنکە و بارەگا و حەشارگە و جبەخانە و ئۆتۆمبێل و چەکی تیرۆریستان دەکرێتە ئامانج و بە هیچ شێوەیێک کەسانی سڤیل و بێ تاوان ناکاتە ئامانج.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: هێزە ئاسمانییەکان بەدڵنیاییەوە پاشماوە دێرینیەکان شوێنەوارە مێژووییەکان و ناوەندە کولتووری و ئایینییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ناکەنە ئامانج و تیایدا هاتوووە "تەواوی ئامانجەکانی کە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە بۆردومان کراون، تۆمار دەکرێن. لەو چوارچێوەیەدا هێزە چەکدارەکان ئەو هەستیاریەی نیشانی دەدەن بۆ ئەوەی کەسانی مەدەنی زیانیان بەرنەکەوێت، بە هەمان شێوە هەستیاری نیشان دەدەن تاکوو زیان بە ژینگە نەگەیەنن".
لەو ڕاگەیەنراوەدا هاتووە: "هێزە ئاسمانییەکانمان بە هیچ شێوەیێک چەکی ناپاڵم، کیمیایی، بایۆلۆجی و هاوشێوەکانی کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتننامەکانەوە قەدەغە کراوە، بەکار ناهێنێت. ئەم چەکانە لە نێو لیستی چەکەکانی ئێستای هێزە چەکدارەکانی تورکیادا نییە. هێزەکانی تۆپبارانی وشکانیشمان لە رێگەی هەمان شێوازەوە پشتگیرییەکانیان بەردەوامی پێ دەدەن. ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون لە چوارچیوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەهاکانی دژ بە تیرۆریستان و لە نێویشیاندا داعش بۆ دابین کردنی سەقامگیریی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا، بەردەوامی هەیە.
سهرچاوه: ئانادۆڵۆ
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment