بهپێی ههواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای ڕوون کردنەوەی لە ڕووسیا کرد دوای ئەوەی تیرۆریست میهراج ئوڕاڵ لە نێو بەشداربووانی کۆنگرەی سۆچیدا بینرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیبلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون، دوای ئەوەی سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستیی THKP-C و تۆمەتباری هێرشە تیرۆریستییەکەی ساڵی ٢٠١٣ی هاتای/ رەیحانلی کە تێیدا ٥٢ کەس بوونە قوربانی، تیرۆریست، میهراج ئوڕاڵ لە کۆنگرەی سۆچیدا بینراوە، ئەو شاندەی نوێنەرایەتیی تورکیا لە کۆنگرەکە دەکەن، لە سەر ئاستی هەر یەک لە وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی ڕووسیا کە کۆنگرەکەیان ساز کردوووە، دەستیان بە هەوڵەکانیان کردوووە.
شاندەکە نیگەرانیی خۆیان لە ئامادەبوونی ئەو کەسە لە کۆنگرەکەدا کە پێشتر لەو لیستەی کە ڕادەستی تورکیا کراوە، بوونی نەبووە دەربڕی و داوای ڕوون کردنەوەیان کرد.
لە بەرامبەردا کاربەدەستانی ڕووسیا ئاماژەیان بەوە کرد بە وردی لە بابەتەکە دەکۆڵنەوە و زانیاریی سەبارەت بە دەرەنجامەکەی دەدەنە شاندەکە.
سهرچاوه: ئانادۆڵۆ
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment