٣٠ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٩:٠٦
76 ملیۆن ئێرانی لە ساڵی 97دا یارانە وەردەگرن

بەشی ئێران- ئەندامێکی کۆمیسیۆنی بەرنامە و بوودجەی پەرلەمان ڕایگەیاند: بە گوێرەی پەسەندکراوی نوێی کۆمیسیۆنی تێکەڵ کردن، دەوڵەت لە دانی یارانەی 45 هەزار و 500 تمەنی بە 76 ملیۆن ئێرانی لە ساڵی 97دا دەستی کراوەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەمیدڕەزا حاجی بابایی ئاماژەی دا بە ڕێفۆرمەکانی پڕۆژەیاسای بوودجە لە کۆمیسیۆنی تێکەڵ کردندا و وتی: هەندێک لە کێشەکان چارەسەر کراون کە یەک لەوانە خشتەی ژمارە 14یە کە باسی یارانە دەکات. بەو پێیەش داهاتەکانی یارانەکان 102 هەزار ملیارد تمەنە و بڕیار درا یارنەکان وەکوو ساڵی 96 ڕادەستی خەڵک بکرێت.

ناوبراو وتیشی بەرنامەیێک بۆ لابردنی یارانەکان لە ئارادا نییە و بەپێی پەسەند کراوی کۆمیسیۆنی تێکەڵ کردن، 30 هەزار ملیارد تمەن بۆ پێدانی یارانەکان تەرخان کراوە کە ئەو ڕێژەیەش دەتوانێت تا 41 هەزار ملیارد تمەن زیاد بکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11079

Your Comment

You are replying to: .
captcha