تەڤڵ بوونی ئوسترالیاییەکان بە YPGوە دەردیسەرێکی سیاسیی نوێ بۆ کانبرا

بەشی جیهان- دەوڵەتی ئوسترالیا یەکێک لە شارومەندانی خۆی کە شان بەشانی هێزە کوردەکانی سووریا شەڕی داعشی کردووە، دەستگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەیان شاروومەندی وڵاتە بیانییەکان سەرەڕای هۆشداری حکوومەتەکانیان، پاش دەستپێکی قەیرانی سووریا ڕوویان کردووەتە ئەو وڵاتە.

ئەو کەسانەی بۆ سووریا دەچن دوو دەستەن، دەستی یەکەم بۆ یارمەتی دان بە داعش و پێکهێنانی خەلافەتی ئیسلامی لەو وڵاتە دەچن. کە ئەو کەسانە پاش گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان لە لایەن حکوومەتەوە دەستگیر دەکرێن، بەڵام دەستەی دووهەم بۆ شەڕ کردن لەگەڵ داعش تەڤڵی هێزە کوردەکان دەبن و ئەو کەسانەش ئەگەری ئەوەی هەیە بە بۆنە ڕۆشتنیان بۆ وڵاتێکی بیانی و ئەنجامی شەڕی چەکدارانە پاش گەڕانەوەیان لێپێچینەوەیان بۆ بکرێت.

ئوسترالیا یەک لەو وڵاتانەیە کە نازانێت چۆن ڕووبەڕووی دەستەی دووهەم بێتەوە و لەگەڵیان مامەڵە بکات، تا ئێستا دوو هاوڵاتیی ئوسترالیایی بە ناوەکانی ئاشلی جانستۆن و ڕیس هاردینگ کە لەگەڵ هێزە کوردەکانی سووریا شەڕی داعشیان کردووە گیانیان لە دەست داوە.

بەڵام هاوڵاتیێکی دیکەی ئوسترالیا بە ناوی جیمی ویلیامز جارێک بە تۆمەتی هەوڵ دان بۆ تەڤڵ بوون بە هێزێکی بیانییەوە واتا YPG، دەستگیر کرابوو بەڵام پاشان توانی بگاتە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا و شەڕی داعش بکات ئێستا پاش گەڕانەوەی دووبارە دەستگیر کراوە. تاوانی ناوبراو تەڤڵ بوون بە هێزێکی بیانی ناوی لێنراوە. بەڵام چۆنیەتی تاوانەکە هەم بۆ دەزگای داد و هەم بۆ حکوومەت بوەتە دەردیسەرێکی نوێ.

هێزە کوردەکانی سووریا توندئاژۆ نین، ئەگەر حکوومەتی کانبرا قبووڵ بکات کە هێزە کوردەکان هێزێکی ڕەوان کە لەگەڵ توندئاژۆکاندا شەڕ دەکەن بە مانای ئەوەیە کە بوونی سیاسیی ئەو گرووپەی قبووڵ کردووە، ئەوەش لەگەڵ ویستی تورکیا کە دەڵێت ئەو گرووپانە تیرۆریستین یەک ناگرێتەوە و بوەتە تەنگەژەیێکی سیاسی بۆ ئوسترالیا.

بە گوێرەی نووسراوەی مێدیاکانی ئوسترالیا، دەزگای دادی ئەو وڵاتە بە بۆنەی ئاڵاو بوونی ئەو پرسەوە نازانێت چ حوکمێک دەربکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11077

Your Comment

You are replying to: .
captcha