پێوەندیی کورد و ڕوووسیا سارد بۆتەوە

بەشی جیهان- شرۆڤەکارێکی پەیمانگای ئەنجومەنی پێوەندیی نێودەوڵەتی لە ڕووسیا دەڵێت بە هۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عفرینەوە پێوەندیی کورد و ڕووسیا ڕوو لە بەستەڵەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دوکتور ماگزیم ساچکۆف شرۆڤەکاری پەیمانگای ئەنجومەنی پێوەندیی نێودەوڵەتی لە ڕووسیا ئاماژە بە کاردانەوەی لاوازی ڕووسیا بەرانبەر هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عفرین دەکات و دەڵێت: کورد چیتر هیوای بە ڕووسیا نەماوە و وا دەردەکەوێت پێوەندیی کورد و ڕووسیا لانی کەم لە کورت خایەندا ڕووی کردۆتە بەستەڵەک.

ناوبراو لە وتارێکدا سەبارەت بە دەوری ڕووسیا لە گۆڕانکارییەکانی عفرین کە ئەلمانیتۆر دەری کردووە نووسیویەتی: کورد لۆمەی ڕووسیای کرد و هەڕەشەی کرد کە بەشداریی کۆنگری سۆچی ناکات و بە پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ڕووسیا دەچێتەوە بەڵام هەموو ئەمانەش کار لە پلانی ڕووسیا ناکەن.

ئەو خاوەن بیرە دەشڵێت: مۆسکۆ بڕوای وایە بەبێ بەشداری کردنی گرووپی سوێندانەری کورد لە دانیشتنی سۆچی ڕێکەوتن و ئەنجامی ئیجابی مومکین دەبێت ئەگەرچی وێ دەچێت بەردەوام نەبێت. ڕووسیا لە کورت خایەندا دەتوانێت دیکەی گرووپە کوردەکان بهێنێتە کۆبوونەوەکە و پاش ئەوەی هەندێک بڕاریان دەرکرد وای پیشان بدات کە ئەو گرووپانە نوێنەری هەموو کورد بوون.

ناوبراو لە درێژەی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە کە تەنها PYD زیان لە کەلێنی نێوان خۆی و ڕووسیا دەبینێت چوونکە بە وتەی ناوبراو ڕووسیا بەشداری نەکردنی PYD بە شکست بۆ خۆی نازانێت و بەشداری نەکردنی ئەو پارتە کێشیێکی گەورەتر بۆ خودی پارتەکە دروست دەکات.

ئەو خاوەن بیرە تیشکی خستە سەر لێدوانەکەی ماریا زاخاروڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کە وتبووی: ئێمە بانگهێشتنامەمان بۆ نوێنەرە کوردەکان ناردوووە و ئێستا تۆپەکە لە زەویی ئەواندایە. ئەمانیش دەتوانن بەشداری بکەن و دەورێکی کاریگەریش لەو دانیشتنەدا بگێڕن.

ناوبراو زیادی کرد: ڕووسیا ئێستاش بڕوای وایە چارەسەرێک بۆ قەیرانی عفرین هەیە و ئەوەش ئەوەیە کورد، ئەو ناوچەیە ڕادەستی دەوڵەتی سووریا بکات.

ساچکۆف ئەوەشی خستۆتە ڕوو ڕووسیا لە عفرین بە وریایییەوە کار دەکات و مەودای خۆی لەگەڵ داواکانی تورکیا و کورد دەپارێزێت.

کۆدی هەواڵنێر: 660113

News Code 11076

Your Comment

You are replying to: .
captcha