مانگ به ‌گه‌وره‌یی ‌و زه‌ردی ده‌رده‌كه‌وێت

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- دانیشتوووانی جیهان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو دیارده‌یێكی گه‌ردوونیی ده‌گمه‌ن ده‌بینن ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی مانگه‌ به ‌شێوه‌یێكی جیاواز.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دیارده‌ گه‌ردوونییه‌كه‌ له ‌ڕۆژئاوای ئه‌مریكای باكووره‌وه‌ تا رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ش له‌ سه‌عات 8:27ی به‌یانی به كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا (13:27 به ‌كاتی گرینویچ).

دیارده‌كه‌ به‌ شێوه‌یێكه‌ مانگ به ‌گه‌وره‌یی‌ و به‌ زه‌ردی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ ساڵی 1982ەوە ئه‌و دیارده‌یه‌ ڕووی نه‌داوه‌ و به ‌دیارده‌یێكی ده‌گمه‌نی گه‌ردوونی داده‌نرێت.

دیارده‌كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ ڕوو ده‌دات كه‌ مانگ به‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی له‌ نزیكترن خاڵی گۆی زه‌وی نزیک ده‌بێته‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11074

Your Comment

You are replying to: .
captcha