بەهۆى ڕەخنەگرتن لە ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا یازدە بەرپرسى سەندیکاى پزیشکان دەستگیرکران

بەشی تورکیا- بەهۆى ڕەخنەگرتنیان لە هێرشى تورکیا بۆ سەر عەفرین، یازدە کەس کەس لە بەرپرسانى سەندیکاى پزیشکانى تورکیا بریتی لە سەرۆک و دە ئەندامی دیکەی سەندیکاکە دەستگیرکراون.

بەپی هەواڵی کوردپرێس ئەو یازدە کەسە ئەندامى ئەنجومەنى ناوەندىی سەندیکاى پزیشکانی تورکیان و سەرۆکى سەندیکاکەش لە نێو دەستگیراوەکاندایە.

ئاژانسی حوڕییەت لەسەر زاری پۆلیسەوە ئاشکرای کردوووە، سێ ئەندامى دیکەى سەندیکای پزیشکانی تورکیا هەر لەسەر رەخنەگرتنیان لە هێرشەکانی سەر عەفرین بڕیارى دەسگیرکردنیان بۆ دەرچوووە.

سەندیکاى پزیشکانی تورکیا چەند رۆژ لەمەوبەر لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئیدانەى هێرشەکانى سەر عەفرینیان کردبوو. لەسەر ئەو هەڵوێستەیان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا بەتوندى هێرشى کردە سەر سەندیکاى پزیشکان و بە "خیانەتکار" ناوى بردن.

لەسەرەتاى دەست پێکردنى ئۆپراسیۆنى تورکیا بۆ سەر عەفرین بەهۆى ڕەخنەگرتنیان لە تورکیا تا ئێستا دەسەڵاتدارانى تورکیا زیاتر لە ٣٠٠ کەسیان لەو وڵاتە دەستگیر کردوووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11066

Your Comment

You are replying to: .
captcha