خەرج کردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بۆ فەرمانبەرانی دوو وەزارەتخانەی هەرێم ڕەت دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی یەکێتی کە هائوکات ئەندامی کۆتلەی ئابووریی پەڕلەمانی عێراقە ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخاتەوە کە گوایا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی دوو وەزارەتخانەی تەندروستی و پەروەردەی خەرج کردبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەبدولقادر محەمەد لە پرێس کونفڕانسێکدا گوتی: ئەو هەواڵانەی باس لە خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی دوو ەزارەتخانەی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم دەکەن درۆیە.

ناوبراو زیادی کرد: مووچەی ئەو فەرمانبەرانە پاش ڕێکەوتنی سیاسیی نێوان بەغدا و هەولێر خەرج دەکرێن.

شیاوی ئاماژەیە مەسعوود حەیدەر نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەڕلەمانی عێراق پێشتر لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیبووی بەغدا بڕی 250 ملیار دیناری عێراقیی بۆ خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی دوو ەزارەتخانەی تەندروستی و پەروەردەی هەرێمی کوردستان کردۆتە حسێبی ئەو دوو وەزارەتخانەیەوە.

سەرچاوە: "بغداد الیوم"

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11064

Your Comment

You are replying to: .
captcha