له‌ شاری سلێمانی هاوپه‌یمانێتییێكی نوێ پێكهێنرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به ‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، نه‌وه‌ی نوێ و ته‌ڤگه‌ری ئازادی و به‌ره‌ی دیموكراسی گه‌ل دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانییێكی نوێیان ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 29ی جانیڤێری له ‌مه‌راسیمێكدا و به ‌ئاماده‌ بوونی لایه‌نگرانی هه‌ر سێ حزبی نه‌وه‌ی نوێ، ته‌ڤگه‌ری ئازادی و به‌ره‌ی دیموکراسی گه‌ل هاوپه‌یمانیی نه‌وه‌ی نوێ ڕاگه‌یێندرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ بێریڤان محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌ ڕادیۆ نه‌وای وت: "ئێمه‌ وه‌ک ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ باوه‌ڕمان به ‌كاری هاوبه‌ش هه‌یه‌. هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ به‌ پێویستمان زانی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ له ‌ناو به‌ره‌یێكی هاوبه‌شدا كۆ ببینه‌وه‌".

ناوبراو وتیشی: "پێشتر ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌ن وه‌ک (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی بۆ دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی) له‌ گفتوگۆدا بووین به‌ مه‌به‌ستی كاری هاوبه‌ش به‌ڵام دواجار نه‌گه‌یشتینه‌ ڕێككه‌وتن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد دوای نزیک بوونه‌وه‌ی ڕاوبۆچوون و ئامانجه‌كان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ و به‌ره‌ی دیموكراسی گه‌ل گه‌یشتنه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ دروست بكه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11063

Your Comment

You are replying to: .
captcha