به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به هۆکاری دواکه‌وتنی کۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا له سۆچی که بڕیار بوو سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه بچێت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا کردوووه و سپۆتنیک له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: نوێنه‌ری تاقمێک له به‌رهه‌ڵستکارانی چه‌کداری سووری که هاوپه‌یمانی تورکیان به‌هۆی نه‌ڕه‌خسانی هه‌ندێک مه‌رجی ئه‌وان بۆ به‌شداری کردنیان له کۆنگره‌که ملیان به به‌شداری کردنی ئه‌و دانیشتنه نه‌داوه و له فڕۆکه‌خانه ماونه‌ته‌وه هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی شاندی تورکی کۆنگره‌که بایکۆت بکات.
به‌م شێوازه‌ش کۆنگره‌ی سۆچی بۆ کاتێکی نادیار دوا خراوه و چاووش ئۆغڵۆ به‌ڵێنی به لاڤرۆف داوه کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment