به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز له ڕاپۆرتێکدا هه‌رێمی کوردستانی عێراق به ناوچه‌یێک ده‌زانێت که که‌شوهه‌وای له‌بار و ئاسه‌واری مێژووییی زۆری هه‌یه که پۆتانسییه‌لی ئه‌وه له‌ئارادایه ئه‌و ناوچه‌یه بۆ گرینگ‌ترین و سه‌ره‌نجڕاکێشترین ناوچه‌ی گه‌شتیاری له ناوچه‌که و جیهان بگۆڕدرێت.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته له ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندین کۆمپانیای گه‌شتیاری له وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌وان ئه‌مریکا هه‌ندێک سه‌فه‌ری گه‌شتیارییان بۆ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجی گه‌شتیاران به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه ڕابکێشن.
Your Comment