پێداگری له‌سه‌ر دواخستنی په‌سه‌ندکرانی بودجه‌ی عێراق کاره‌ساته‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی ئابووری و سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و پێداگرییه‌ی له‌سه‌ر دواخستنی په‌سه‌ندکرانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق ئه‌نجام ده‌بێت کاره‌ساتباره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عامر فایز به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "عین العراق نیوز"ی وتوووه‌: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ جیدی نییه‌ له‌ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 هه‌ر بۆیه‌ش پێداگری کردن له‌سه‌ر دواخستنی په‌سه‌ندکرانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ کاره‌ساته‌.

فایز وتیشی: کێشه‌ی زۆر هه‌ن که‌ له‌مپه‌رن بۆ په‌سه‌ندکرانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌. هه‌ندێکیش هه‌وڵی دواخستنی په‌سه‌ند کرانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌ده‌ن. ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیش جیدی نییه‌ له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11059

Your Comment

You are replying to: .
captcha