به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا هێزی کوردی سووریا به شه‌ریکی PKK ده‌زانێت و له حه‌فته‌ی ڕابردوووه‌وه به هێرشی وشکانی و ئاسمانی هه‌ڵیکوتاوه‌ته سه‌ر عه‌فرین له باکووری ڕۆژئاوای سووریا. له‌م نێوانه‌دا هه‌ندێک هه‌واڵ باس له داوای کورده‌کان ده‌کات بۆ ناردنی هێزی سنوورپارێزی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیی سووریا بۆ سه‌ر سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا.
عاهێد هێندی که ماڵپه‌ڕی ده‌یلی میلی به‌ریتانی وه‌کوو ڕاوێژکاری باڵای ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورد له باکووری سووریا ناوی لێ بردوووه به‌و ماڵپه‌ڕه‌ی وتوووه: کوردی سووریا پێشنیاری کردوووه که‌تیبه‌ی پاسه‌وانی سنووری سووریا بگه‌ڕێنه‌وه سنووری ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ تورکیا و ئاڵای سووریا له خاڵه سنوورییه‌کاندا هه‌ڵبکه‌ن.
ناوبراو که به‌رپرسێکی هێزی دیموکراتیکی سووریاشه جه‌ختی کردۆته‌وه: له‌و حاڵه‌دا هێزی به‌رگریکاری کورد پۆلیس و هێزی ئاسایشیش ده‌مێننه‌وه.
عاهێد هێندی ڕاده‌ست کردنی عه‌فرین بۆ ده‌وڵه‌تی سووریا له‌لایه‌ن کورده‌وه به نامومکین ده‌زانێت و ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی سووریا هێشتاکه به فه‌رمی وه‌ڵامی کوردی نه‌داوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment