به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای دیموکراتیکی سووریا ڕایگه‌یاند: هێزی سوپای تورکیا و هاوپه‌یمانانی ئه‌و سوپایه له گوندی حه‌مام پاشه‌کشێیان پێ کراوه و ئه‌و گونده دیسانه‌وه له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه‌ته‌وه.
ئه‌و گونده تا ئێستا چه‌ندین جار له نێوان هێزی کورد و سوپای تورکیادا ئاڵوگۆڕی پێ کراوه. سوپای دیموکراتیکی سووریا به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکرد و ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی ئێمه به بوێری و وره‌به‌رزیی شه‌هید ئا‌ڤێستا خابووره‌وه وه‌ڵامی سوپای داگیرکاری تورکیا و چڵکاوخۆران و هاوپه‌یمانانی ئه‌و سوپایه‌یان دایه‌وه.
ئا‌ڤێستا خابوور شه‌ڕڤانێکی ژن بوو که له میانی به‌رگری کردن له عه‌فرین گیانی خۆی له‌ده‌ست دا و بوووه هێمای به‌رخۆدانی ژنان.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌که‌ی سوپای دیموکراتیک هێزی تورکیا و هاوپه‌یمانه‌کانی زه‌بری قورسیان لێکه‌وتوووه و ناچار بوون گونده‌که به‌جێ بهێڵن.
ئه‌مڕۆکه ڕۆژی 11هه‌می ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا و گرووپی سووریی پاڵپشتیکراوی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین. له ماوه‌ی ئه‌م 11 ڕۆژه‌دا سوپای تورکیا پێشڕهوییێکی ئه‌وتۆی نه‌بوووه و له سنووره‌کانی ئه‌و کانتۆنه‌دا چه‌قیوه. چه‌ند ناوچهیێکیش له سنووری کانتۆنی عه‌فرین له نێوان دوو لایه‌ندا ئاڵوگۆڕ ده‌کرێن.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment