عه‌بادی ئاماده‌یه‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ کۆتله‌ی تایبه‌تی په‌رله‌مان دیراسه‌ بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماده‌یه‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق له‌گه‌ڵ کۆمیسیۆنه‌ تایبه‌ته‌کان دیراسه‌ بکات ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی خێرا کردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی په‌سه‌ندکرانی بودجه‌که‌ به‌و مه‌رجه‌ی تێچوووه‌ دیاری‌کراوه‌کان بپارێزرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ڕادیۆ ئه‌لمه‌ربه‌دی وتوووه‌: داوای حیزبه‌ سیاسییه‌کانی چه‌ند پارێزگایێکی عێراق بۆ زیاد کردنی شایسته‌دارایییه‌کانیان له‌گه‌ڵ داهاتی بودجه‌ی 2018 یه‌ک ناگرێت.

ناوبراو وتیشی: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێ پڕۆژه‌یاساکه‌ له‌گه‌ڵ کوتله‌ی تایبه‌تی په‌رله‌مان بکات ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی خێرا کردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی په‌سه‌ندکرانی پڕۆژه‌یاساکه‌.

حه‌دیسی زیادی کرد: بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق له‌سه‌ر نرخی 60 دۆلاری نه‌وت داڕێژراوه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دابه‌زینی نرخی نه‌وت هه‌یه‌ ناکرێت بودجه‌که‌ زیاد بکه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11056

Your Comment

You are replying to: .
captcha