به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی کۆ بوویه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆ بوویه‌وه ‌و له‌و کۆبوونه‌وه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر دابین کردنی مووچه‌ و کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له‌ توویته‌ر له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی نووسیوویه‌تی: "له‌ کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختمان کرده‌وه‌ ده‌ستور بنه‌مای چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بێت."

سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردوووه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆک وه‌زیران جه‌ختی کردۆ‌ته‌وه‌ که‌ ڕێنمایی ده‌دات که‌ به ‌زووترین کات مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم دابین بکرێت و هه‌روه‌ها فڕۆکه‌خانه‌کانیش بکرێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11052

Your Comment

You are replying to: .
captcha