به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له توویته‌ر له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی نووسیوویه‌تی: "له کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختمان کرده‌وه ده‌ستور بنه‌مای چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بێت."
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردوووه له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆک وه‌زیران جه‌ختی کردۆته‌وه که ڕێنمایی ده‌دات که به زووترین کات مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم دابین بکرێت و هه‌روه‌ها فڕۆکه‌خانه‌کانیش بکرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment