حەیدەر عەبادی و شاسوار عەبدولواحید کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاسوار عەبدولواحید لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بوویەوە.

کوردپرێس- بەپێى هەواڵێک کە حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە پەیجى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتىی فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە، لە بەغداد پێشوازیی لە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ کردووە.

عەبادى ئاماژەى بەوەش کردووە، هەردوولا باسیان لە پێشهاتە سیاسییەکان و گرنگى پشتبەستن بە دەستوور کردوووە بۆ چارەسەرکردنى سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم و بەغداد.

هەر لەو دیدارەدا باسى لەوەش کردوووە کە هەردوولا تەئکیدیان لەسەر ئەوە کردوووەتەوە کە قۆناغى داهاتوو پێویستى بە یەکڕیزى هەیە بۆ سەرلەنوێ بونیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەى عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11050

Your Comment

You are replying to: .
captcha