باشترین بژارده‌ بۆ کورد ئه‌وه‌یه‌ په‌نا بۆ به‌غدا ببات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌حموود عوسمان سیاسه‌توانی کورد له‌باره‌ی لێکه‌وته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ عێراق هۆشدار ده‌دات و ده‌ڵێت: کورده‌کان به‌ باشی تێگه‌شتوون که‌ بیانییه‌کان یارمه‌تی ئه‌وان ناده‌ن و باشترین بژارده‌ بۆ کورد ئه‌وه‌یه‌ په‌نا بۆ به‌غدا ببات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان به‌ ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: باشترین کارێک که‌ کورده‌کان ده‌توانن له‌ قۆناغی داهاتوودا ئه‌نجامی بده‌ن ئیتیفاق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌ چوونکه‌ په‌نا بردن بۆ به‌غدا باشترین بژارده‌یه‌.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ زۆر هه‌ڵه‌یه‌ بڵین شیعه‌ و سوننه‌ ده‌توانن پشت به‌ ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ له‌ عێراقدا ببه‌ستن و ده‌ری‌بڕی: تێکڕای وڵاتان هه‌وڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌ده‌ن که‌واته‌ باشتره‌ هه‌موو ئیتنیکه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ یه‌کتر ڕێکبکه‌ون.

مه‌حموود عوسمان وتیشی: خراپترین میحوه‌ر بۆ کورده‌کان میحوه‌ری ئه‌مریکایه‌ چوونکه‌ ئه‌مریکییه‌کان لێهاتووییێکی زۆریان له‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌ک لایه‌ن و دواتر به‌جێهێشتنیان هه‌یه‌ و هه‌ندێ به‌ڵگه‌ له‌مباره‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ گرینگترینیان بابه‌تی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان و پرسی کورده‌کانی سووریایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11049

Your Comment

You are replying to: .
captcha