به‌غدا له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین بۆ ناو خاکی عێراق هۆشداری به‌ ئه‌نقه‌ره‌ دەدات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان به‌غدا- ئه‌نقه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ جووڵه‌ی هێزه‌کانی تورکیا بۆ ئه‌نجام‌دانی ئۆپه‌راسیۆن له‌ قووڵاییی خاکی عێراق له‌ئارادا نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا وه‌ڵامی پرسیارێکی سه‌باره‌ت به‌ ئیزن‌دانی به‌غدا به‌ ئه‌نقه‌ره‌ بۆ ئه‌نجام‌دانی ئۆپه‌راسیۆن له‌ قووڵاییی خاکی عێراقی دایه‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان ده‌وڵه‌تانی عێراق و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له‌لایه‌ن هێزه‌کانی تورکیاوه‌ له‌ ناو خاکی عێراق بوونی نییه‌ و عێراق هه‌رگیز ئیزنی کارێکی وا به‌ ئه‌نقه‌ره‌ نادات.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: هه‌ر جۆره‌ چالاکیی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێکه‌وه‌ له‌ ناو خاکی عێراق وه‌کوو ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له‌ ناو عێراق به‌ بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا قبووڵ ناکرێت.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له‌ دژی عه‌فرینی سووریا بۆ ناو خاکی عێراق و له‌ باکووری هه‌رێمی کوردستان، شه‌نگال، ڕۆژئاوای مووسڵ و باکووری به‌غدا هۆشداری دا.

سه‌رچاوه‌: سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11047

Your Comment

You are replying to: .
captcha